لە غەززە کۆمەڵکوژی و لە کەناری ڕۆژئاوا هێرش و هەڵکوتان بەردەوامە

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە لە جینۆساید لە غەززە. سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە کردنە ئامانجی مەدەنییەکان و لە کەناری ڕۆژئاوا لە کاتەکانی شەو هێرش و هەڵکوتان بەردەوامە.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە کەمپی جیبالیا لە باکووری غەززە باڵەخانەیەکی سەر بە ئونروایان کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
سەرچاوەکانی غەززەیی باسیان لەوە کرد، ئامانجی هێرشەکە کۆگای خۆراکی ئونروا لە کەمپەکە بوو. هێرشەکە لە قەڵباڵغترین کاتی کەمپەکە ئەنجام درا. شاهێدحالەکان باسیان لەوە کرد، دوای هێرشەکە ناوچەکە بووە وەک دەریاچەی خوێن.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، دەبێت لێکۆلینەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر مەدەنییەکان ئەنجام بدرێت و بە بەڵگە تۆماڕ بکرێن. هەروەها بانگێشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا کە بۆ "رێگریکردن لە جینۆساید و سیاسەتی برسێتی" هەنگاوی پێویست بهاوێژرێت.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە کاتەکانی شەو هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر شوێن لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە کاتی هێرشەکاندا شارۆچکەکانی پارێزگاکانی رامەلڵا، نابلوس، ئەخەلیل و جەنین کرانە ئامانج.
لە باکووری ئەلخەلیل فەلەستینیێک بووە ئامانجی گولڵەی هێزەکانی داگیرکەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێڵێک ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٠٤ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شاری تولکەرم و کەمپی پەنابەرانی نور شەمس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٤٧٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەندین مانگە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و غەززەی ناچاری برسێتی کردووە. هیشام مەهنا وتەبێژی ئەنجومەنی خاچی سووری نێودەوڵەتی وتی، "غەززە ئیتر دۆزەخێک لە سەر زەوییە. مانەوە لە ژیان بووە تێکۆشانی ڕۆژانە."